• ئه‌مرۆکه بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ڕین و که‌می موو ، نه‌خۆشه‌کان په‌نا ده‌بنه مێتۆده جۆراوجۆره‌کانی ده‌رمان له ریگای ده‌رمانه کیمیاییه‌کان و هه‌ر وه‌ها ده‌رمانه گیایی یه‌کان و خه‌رجێکی زۆر بۆ ئه‌م ده‌رمانانه ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م که‌سانه له باره‌ی شوێن دانه‌ری ئه‌م ده‌رمانانی پرسیار بکرێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وان به نائومێدی باس له نه‌بوونی ئاکام یا ده‌رئه‌نجامی لاوازی به کار هێنانی ئه‌و ده‌رمانانی ده‌که‌ن.
• ئه‌مرۆکه ته‌نیا ده‌رمانی په‌سه‌ند کراو و ئه‌رێ کراو "FDA" بڕیتی یه له حه‌بی فيناسترايد (Propecia) و هه‌روه‌ها ”ئیسپری ماينؤکسيديل”ه. باشترین ته‌مه‌ن بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌رمانانه بۆ ته‌مه‌نی ژێر 25 ساله.
Propecia
پرۆپێشیا یه‌که‌م و ته‌نیا حه‌بی په‌سه‌ند کرا وئهرێ کراو له لایه‌ن FDA یه که بۆ ده‌رمانی مووی پیاوانه له به‌شی پێش و ناوه‌راستی سه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. پرۆپێشیا بۆ زۆربه‌ی پیاوه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه. وه زۆربه‌ی پیاوه‌کان باس له زۆربوونی رێژه‌ی موو، هاتنه خواری وه‌ڕینی موو و باش بوونی ڕوالهتیان ده‌که‌ن.
فه‌حسه کلینیکی یه‌کان نیشان ئه‌ده‌ن که پرۆپیشا کاریگه‌ری خراپی که‌م لێ ده‌که‌وێته‌وه، ته‌نیا که‌متر له(%2) پیاوه‌کان باس له کاریگه‌ری خراپی جینسی ده‌که‌ن. که بریتی یه له‌که‌م بوونی ته‌مای جینسی، موشکیله له ئ
یرزای جینسی و که‌م بوونی ئاو. ئه‌گه‌ر به کار هێنانی ئه‌و ده‌رمانه رابگیرێت کاریگه‌ری خراپیش ته‌واو ده‌بێت.
دوای به کار هێنانی رۆژانه‌ی پرۆپێشیا کاریگه‌ری خراپی دوای 4 مانگ نامێنیت. ئه‌گه‌ر به کار هێنانی رابگیرێت کاریگه‌ری دوای 6 مانگ هێواش هێواش له ناو ده‌چێ. ئه‌گه‌ر پرۆپێشیا له ماوه‌ی 4 مانگ دا کاریگه‌ر نه‌بێ ره‌نگه که‌ڵک وه‌رگرتنی له مه زیاتر سوودی نه‌بێت.
(Minoxidil) Rogain 5%
(Rogaine Extra Strength) ئه‌م دوایی یانه رۆگێنی به توانا که خاوه‌نی خهستێکی زیاتره له ماينوکسيدێڵ بۆ چاره‌سه‌ری وه‌ڕینی موو له لایه‌ن FDA په‌سه‌ند کراوه. ئه‌م ده‌رمانه به شێوه‌ی مهحڵوول و به ئاسانی ده‌س ئه‌که‌وێ. باس له‌وه ده‌کرێ که ئه‌م ده‌رمانه له سه دا 40 زیاتر له رۆگێنی ئاسایی توانایی و کاریگه‌ری باشتره. هه‌روه‌ها له زۆر که‌س دا ده‌ست پێ کردنی کاریگه‌ری له ماوه‌ی 4 مانگ دایه. به‌رچاوترین کاریگه‌ری خراپی ئه‌و ده‌رمانه بۆ پێسته به تایبه‌ت خوورانی پێست.
رۆگێنی مهحڵوول که رۆژانه دوو جار که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیری ده‌توانێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ره‌و تاسی و که‌چه‌لی ده‌چن ڕه‌وه‌ندی وه‌ڕینی موو که‌م کاته‌وه.
رۆگینی رۆژانه دوو جار به کار بێنن بۆ ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری و شوێن دانانی له ماوه‌ی 4 مانگ دا ببینن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به کار هێنان و که‌ڵک وه‌رگرتن له رۆگێن ڕابگرن شوێن دانانی له ماوه‌ی 6 مانگ دا نامێنێ و ڕاده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر رۆگێن دوای چوار مانگ کاریگه‌ری نه‌بوو ڕه‌نگه به‌کار هینانی چی تر سوودی بۆتان نه‌بێ. ته‌نیا کاتێک له رۆگێن که‌ڵک وه‌رگرن که له به‌کارهێنانی ده‌رمان دیسیپلینتان هه‌بێ یا ده‌ستووری به کار هێنانی به باشی له به ر چاو بگرن.